شێوەکانى نوستالیژیا لە شیعرەکانى پیرەمێرد و بەدر شاکر سەییاب دا

حسن سرباز, سیوان محمد طاهر بینانی · پژوهشنامه ادبیات کردی · 2019

بارو دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە عێراقدا بەجۆرێک بوو کە ئاڵۆزی تەواوى بەخۆیەوە دیتبوو، لە ساڵانى هەڵگیرسانى جەنگى جیهانى دووەم، عێراق بەگشتى بێبەش نەبوو لەو جەنگە و داگیرکارى بەریتانییەکان لە ساڵی 1941ى زایینى عێراقى داگیرکرد.عەقلیەتى کۆن و تازە کێشمەکێشى زۆریان تیکەوتبوو، لە ڕووی ئەدەبیاتیشەوە هەمان کێشە دورست ببوو، ڕێبازى ئەدەبی تازە هاتبوە ناوەوە وەک رۆمانسیزم و ریالیزم و سمبولیزم و... هەموو ئەمانە بارودۆخێکى تازەیان لەسەر بارى دەروونی خەڵکى دروست کردبوو. پیرەمێرد و سەییابیش لەو سەردەمەدا ژیاون، هەرچەندە نێوانى تەمەنیان زۆر بووە، بەڵام کاریگەرییەکە لەسەریان زۆر بووە، بۆ ئەوەى لەو بارودۆخە رزگاریان بێت و دەروونیان ئاسودە بکەن، لە ڕێگەى شیعرەکانیانەوە هەوڵی گەڕانەوەیان بۆ ڕابردوو داوە، باشترین ڕێگەش بۆ رزگار بوون لەو بارودۆخە شیعری نوستالیژی بووە.کەواتە شیعری نوستالیژى دیاردەیەکى ئەدەبییە کە شاعیران پەنایان بۆ بردووە و کردویانەتە ویستگەیەک تابتوانن لە ژیانى هەنووکەییاندا رزگاریان بێت و بە گەڕانەوە بۆ ڕابردوویان لە رووى دەروونییەوە ئاسودەیی بەدەست بهێنن.لێرەدا هەوڵمان داوە نوستالیژیا لە رووى مێژوویی و زاراوە و نوستالیژیا لە کۆن و تازەدا روون بکەینەوە و بە شێوازێکی بەراوردکارانە ئەم چەمکە لە شیعری پیرەمێرد و سەییاب دا شرۆڤە بکەین.

Cited by 0 works.

Authors